australiaflagarabicflag

 

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له‌نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ئوسترالیا ده‌كات

رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 21/2/2010 دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌نووسینگه‌ى خۆى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازى له‌ هه‌ڤاڵ ده‌سكۆ سیان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ئوسترالیا كرد. haval syan kamal karkuki  2010 02 21 h12m57s21  AA

له‌دیدارێكدا ره‌وشى ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌ئوسترالیا و كار و چالاكیه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرایه‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌. 


دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وێراى به‌خێرهێنان خۆشحاڵى خۆى به‌رامبه‌ر كار و چالاكیه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ئوسترالیا و هه‌وڵه‌كانى ره‌وه‌ندى كوردستانى نیشان دا بۆ زیاتر نزیك بونه‌وه‌و ناساندنى كێشه‌و داواكانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ره‌وه‌و داواى كرد هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ نێوه‌نده‌ په‌رله‌مانى و حكومیه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئوسترالیا بكرىَ له‌پێناو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و گۆرِینه‌وه‌ى بیرورِا و ناساندنى كه‌لتور و فه‌رهه‌نگى یه‌كترى و ئاماده‌یى په‌رله‌مانى كوردستانى نیشان دا بۆ پێشوازى كردن له‌شاندى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئوسترالیا و سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونى یه‌كتر و گۆرِینه‌وه‌ى بیرورِا ده‌رباره‌ى پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ رِوو ئه‌و هاوكاریانه‌ى ئوسترالیا بۆ عیراق زۆر باش و گرنگه‌ له‌وه‌ش باشتر بوو كه‌ به‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌و هاوكارییانه‌ به‌پێى رێژه‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان سوودى بۆ دانیشتوانى هه‌رێم هه‌بوایه‌، ئه‌ویش دروست ده‌بێت به‌ په‌یرِه‌وكردنى ئالیه‌تێكى گونجاو له‌و باره‌وه‌.