australiaflagarabicflag

 

بە ئامادەبوونی نوینەری وەزیری دەرەوەی ئوسترالی هەڤال دسكو سیان وەك نووێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان

لە كەش و هەوایەكی نیشتمانی وكوردانەدا و بە ئامادەبوونی باسیم بلیزی نۆینەری وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا  سەعات 7ی ئیوارەی رۆژی پینج شەممەی ریكەوتی 29.07.2005 بە فەرمی ئاهەنگی كردنەوەی بارەگای حكومەتی هەریمی كوردستان لە شاری سیدنی – ئوسترالیا دەستی پی كرد.


سەرەتا لە هۆلی یانەی كاتولیك كلابی لیفەرپوول بە خیرهاتنی ئامادەبووان كرا كە پصكهاتبوون  لە نۆینەری بالیوزی عیراق لە كانبیرا ودەستەیك لە ئەندامانی بالیۆزخانەكە ، و رجا‌و تەبر نوصنەری دائیرەی هیجرەی ئوسترالی و پول لینجی ئەندامی پەرلەمانی ویلایەتی نیوساوس ویلز KRG Australia 1ونوصنەری ناوچەی لیڤەرپوول   وە ژمارەیكی زۆری سیاسی وبزنسمانی ئوسترالی و نۆصنەرانی حزب كۆمەلە كوردستانی

وعیراقیەكان و ژمارەیەكی تری  میوانانی كوردی دانیشتووی سیدنی .
 ئامادەبوان بە باكگراوندی سروودە نیشتمانیەكەی هونەرمەند زەكەریا (كوردستان) وپیشاندانی لە سەر پەردەیەكی گەورە ، بۆ ماوەی نیو سەعات بە یەكتری ناسین وئالوگوركردنی بیرورا دەربارەی هەرصمی كوردستان و خەباتی میللەتی كورد بۆ سەپاندنی دیموكراتیەت لەعیراق و دامەزراندنی فیدرالیەت لەسەر بنەرەتی یەكگرتنی ئارەزوومەندانەی هەردوو نەتەوەی كوردو عەرەب و مەرجەكانی بەرەو پیشەوەبردنی گوزەرانی خەلكی  هەریمی كوردستان و پەرەپیدانی پرۆژە ئابووری و پیشەسازی بیناسازی و كشتوكال بەكارهینانی تەكنولوژیای نوی لەو بوارانەدا ، لە دواییدا هەموو روویانكردە هۆلی میوانداری  كە بە هەردووئالای كوردستان وئوسترالیا و وصنەیەكی جەنابی سەرۆكی هەرصمی كوردستان سەرۆك مەسعود بارزانی و وصنەیەكی دیكەی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان كاك نصچیرڤان بارزانی رازصنرابوەوە ، دواییش  وپاش لیدانی هەردوو سروودی نیشتمانی ئوسترالیاو كوردستان ، دەستكرا بە خویندنەوی وتارەكان.
لە پیشدا كاك هەڤال عەزیز سیان نوینەری حكومەتی هەرصمی كوردستان لە ئوسترالیا بەخیر هاتنی میوانانی كردو وتی جیی شانازیمانە لە ئوسترالیا ئۆفیسی حكومەتی كوردستان بە شصوەیەكی فەرمی بكەینەوە كە دیارە مەبەستمان پتەوكردنی پەیوندی نیوان هەردوو ولاتە لە گشت مەیدانەكاندا وخزمەتكردنی بەرژەوەندی هەروو گەلی دوست  وهەروەها خزمەتكردنی  هاوولاتیە كوردەكانمان

 

 لەم ولاتەدا. ئینجا ئەو نامەیەی خویندەوە كە جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرصمی كوردستان رصزدار نصچیرڤان بارزانی ئاراستەی ئامادەبوانی ئاهەنگەكەی كردبوو ، لە نامەكەیدا جەنابیان سەرەتا باسی چۆنیتی دروستبوونی حكومەتی هەرصمی كوردستانی كردبوو وە باسی ئەو نەهامەتیانەی كردبوو كە لە سایەی رژصمی دكتاتۆری روخاودا بەسەر گەلی كورد هاتبوو  ،  وە لە برصكی نامەكەیدا جەنابیان وتبوی:
 بە خۆشحالیەوە ئەو  رۆژە سەختانە بە سەر چوون  و بوون بە مصژوو ، ئصستاش پاش 13 سال لە حوكمی خۆبەخۆییمان توانیمان ئەمن وئاسایشی خۆمان و  هی برادەرانیشمان ناوچەكەش بپارصزین .
هەروەها وتی : تەواوی سوپاسم پصشكەش بە هەموو گەلی ئوسترالیا دەكەم و حیكمەتی  سەركردایەتیتیشیان بەرز دەنرخصنین كە بەراستی یاریدەیان داین.
هەروەها وتی : ئصمە رصزی خوشك وبرا توركمان و كەلدوئاشوریەكانمان دەگرین ، 
وبەهەموو توانایەكمانەوە هەول دەدەین كە بەختیار بن ، ئصمە پیكەوە لەسەر یەك خاك دەژین قەدەرو خۆشی وناخۆشیەكانمان یەكن ، هەر ئصمەش پارصزەری مافەكانیانین. ئصمە داواتان لص دەكەین سەردانی هەرصمی كوردستان بكەن ، هەولصر ئەو شارەیە كە دەوری 750 هەزار كەسی تیادەژی وپایتەختی هەرصمەكەیە ، ئەمە ئەو شارە دصرینەیە كە زیاتر لە 4000 سال ئاوەدان بوە.  فرۆكەخانەی هەولصر تەواو بوە و بە چاكترین خزمەتگوزاری هاودەم و تەكنۆلۆژیای نوص  سازدراوە ، لەوانەش مەرجەكانی ئاسایشی هاتوچۆكەرانە، وگەلص داخوازیمان پصگەیشتوە كە وا لەم فرۆكەخانەیە دەكا ببصتە پصگەی سەفەر بۆ هەموو گۆشەكانی جبهان.
 هەروە ها رصزدار نصچیرڤان بارزانی وتی : لە ئەیلوولی ئایندەدا لە كوردستان پصشانگای بازرگانی نصودەولەتی دەكرصتەوە لە گەل كۆنگرەیەكی نصودەولەتیدا  بۆ بزنسمانەكانی دونیا كە لە لایەن دەزگای بزنسمانەكانی عیراق وئەمریكاوە ئامادەیی بۆكراوە بە هاوكاری لەگەل حكومەتی هەرصمی كوردستان و ئەو وزارەتە عیراقیانەی پەیوەندیان بە ئامانجەكانی كۆنگرەكەوە هەیە.
هەروەها وتی: ئامانجی كردنەوەی  ئۆفیسی حكومەتی هەرصمی كوردستان لە ئوسترالیا ئەوەیە كە زانیاری راست ودروست بدا بە هاورص ئوسترالیەكانمان دەربارەی میللەتەكەمان و ئاسانكردنی پەیوەندیەكانیان لەگەل هەرصمەكەماندا و بەردەوامكردنی ئەو پەیوەندیانەی كە هاورص ئوسترالیەكانمان پصشتر لە گەل كوردستاندا هەیانبوە. بەخیرهاتنتان لص دەكەم لە بۆنەی كردنەوەی ئۆفیسەكەماندا ودەروانینە سالانصكی داهاتووی پر لە دۆستایەتی و پەیوەندی سوود بەخش.


لە دواییدا موفق مروگی سكرتیری بالیۆزخانەی عیراق ونوصنەری بالیۆزی عیراق وتارصكی پیرۆزبایی خۆیندەوەKRG Australia 2

  ئینجا نوینەری وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا باسیم  بلیزی وتارصكی خوصندەوە تیایدا پیرۆزبایی كردنەوەی ئوفیسەكەی پصشكەش كردو جەختی لەسەر ئەوە كرد كە ئوسترالیا زۆر لای گرنگە عیراق لە بارصكی ئارامدا بژی ودیموكراتیەت تیایدا پتەوبكرص هەروەها وتی كە حكومەتی ئوسترالیا لای گرنگە كە چاكترین پەیوەندی لەگەل لە گەل عیراق وهەرصمی كوردستاندا ببەستص ووتی بە تاكید ئەم ئۆفیسەش دەورصكی دیاری لەم بوارەدا دەبص ودەست خۆشیتان لص دەكەین.
پاشان پۆل لینچ پەرلەمانتاری ناوچەی لیڤەرپوول وتاریكی داو دەستخۆشی لە كردنەوەی ئۆفیسی حكومەتی هەرصمی كوردستان كرد ،

دوای ئەو كاك شاهین بەكر لصپرسراوی رادیۆی كوردی (اس.بی.اس) وتارصكی تصروتەسەلی دەربارەی خەباتی نەتەوەی كورد پصشكەش كرد وخۆشحالی خۆی دەربری بۆ كردنەوەی ئۆفیسی حكومەتی هەرصمی كوردستان لە سیدنی .
دوای تەواوبو بوونی وتارەكان ئەو نامانە خۆیندرانەوە كە بۆ پیرۆزبایی كردن لەكردنەوەی ئۆفیسی حكومەتی كوردستان گەیشتبونە ئاهەنگەكە كە لەم لایەنانەوەبوون :
- ژووری بازرگانی عیراق- ئوسترالیا
بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشوری لە ئوسترالیاو نیوزیلەند
رصكخراوی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئوسترالیا
حزبی شیوعی عیراق و حزبی شیوعی كوردستان
حزبی بیت نەهرینی دیموكراتی و حزبی نیشتمانی ئاشوری ورصكخراوی نەتەوەیی ئاشوری
سەرنووسەری رۆژنامەی الفرات  حسین خۆشناو 
كۆمەلەی كوردی نیوساوس ویلز
كۆمەلەی كەلچەری كورد لە برزبن لە گەل چەپكیك گول
حزبی یەكیتی دیموكراتی كلدان
ئەنجومەنی نەتەوەیی كلدان
ئالای كوردستان
 ئەوی شایانی باسیش بص هاودەم لەگەل دەستپیكردنی ئاهەنگی كردنەوەی ئۆفیسی حكومەتی  هەرصمی كوردستان لە سیدنی  لە سەر بالەخانەی بارەگای حكومەتی هەرصم لە سیدنی ئالای پیرۆزی كوردستان هەلكرا وئیستا بەرز لە ناوەراستی دلی شاری سیدنیدا و زۆرنزیك لە یەكیك لە بنكە بازرگانیە هەرە گەورەكانی ئەم شارەوە بە دەم بای ئوقیانوسی پاسیفیكەوە رەنگ وروخساری ولاتی كورد دەگەیەنصتە خەلكی ئەم ولاتەو جصگەی خۆشی وشانازی كوردانی گشت پارچەكانی كوردستانە كە لەم شارە دەژین KRG Australia 3.