australiaflagarabicflag

 

به‌رێز ( تونی ئه‌بوت) سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی ئوسترالیا به‌ شێوه‌

به‌رێزان ئه‌مرۆ وه‌ك ره‌چاومان ئه‌كرد به‌رێز ( تونی ئه‌بوت) سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی ئوسترالیا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ریگه‌یاند كه‌ ئوسترالیا به‌ شداری راسته‌وخو ده‌كات له‌ هاوكاری كردنی پێداویستی جه‌نگ بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

بۆیه‌ هیوادارم هه‌موو لایه‌كتان به‌شداری بكه‌ن له‌ سوپاس كردنی حكومه‌ت و گه‌لی ئوسترالیا.


وه‌ لیره‌دا به‌ پێویستی ئه‌زانم به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئوسترالیا سوپاسی خومان ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌م به‌رێزانه‌ بكه‌ین:
• كومه‌ڵگای كوردی به‌گشتی و كومه‌له‌ی یه‌كگرتووی كوردی له‌ نیو ساوس ویلس به‌تایبه‌تی.
• میدیاكانی ئوسترالیا به‌تایبه‌تی Financial Review ، The Australian ،ABC Radio كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك بوونه‌ته‌ پشت و په‌نا بۆ گه‌یاندنی داواكاره‌كانی كورد.
• گشت پارته‌ كوردستانیه‌كان له‌ ئوسترالیا كه‌ هه‌رده‌م پالپشتی خۆیانیان پێشانداوه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئوسترالیا.
به‌دلنیایه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌ست له‌ناوده‌ست ده‌بین به‌ هێزێكی له‌بن نه‌هاتوو بۆ گه‌یاندنی په‌یامی گه‌له‌كه‌مان به‌ حكومه‌ت و گه‌لی ئوسترالیا