australiaflagarabicflag

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوسترالیا لە دوو دیداری جیاواز

لە " کانبێرا" ی پایتە ختی ئوسترالیا لە پەرلەمانی ئوسترالیادا ، هەڤال دەسکۆ سیان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی هاوبەشی پەیوەندیەکانی دەرەوەو بەرگری و بازرگانی پەرلەمانی ئوسترالیا کۆبووەوە ، کە لە 11 ئەندام پێک هاتبوون ، بە سەرۆکایەتی بەرێز" نیک چامپیون".


لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کورتەیەکی لە سەر رەوشی هەرێمی کوردستانی بۆ لیژنەکە باس کرد ، وەکو لایەنی ئارامی و هێمنی کوردستان وە پێشکەوتنی بەرچاو لە بواری ئابوردا هەر ئەمانەش بۆنەتە هۆی ئەوەی کە 25 نوینەرایەتی دەولەتان لە هەولیری پایەتەختی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە، وە هیوای خواست ئوسترالیایش هەولبدات لە دەرفەتێکی نزیکدا نوێنەرایەتی خۆی لە کوردستان بکاتەوە ، و ئەندامانی لیژنەکە زۆر بە گرنگی یەوە گوێیان لە باسە کانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت.
ولە وەلامی ئەندامانی لیژنەکە دەربارەی کەرکوک هەڤال دەسکوسیان گوتی کەرکوک شارێکی عیراقیە بە ناسنامەی کوردستانی و چارە نووسی کێشەی کەرکوک لە دستوری عیراقدا بە پێی مادەی 140 دیاری کراوە ، بە پێی ئەو مادەیە خەلکی کەرکوک بریاری چارەنوسی خۆیان دەدەن ، کەس ناتوانێ چارەنووسی کەرکوک دیاری بکا بە بێ گەرانەوە بۆ مادەی 140ی دستور.

لە هەمان روژدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی کەوت بە خاتوو Senator Kate Lundy Minister For Multicultural Affairs
وەزیری کاروباری هەمە فەرهەنگی ئوسترالیا نوێنەری حکومەتی هەرێم باسی لە سیاسەتی حکومەتی هەرێم کرد بۆ هاندانی کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێم و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بۆ هاولاتیان، وە هیوای خواست کۆمپانیا ئوسترالیەکان سوود لەو دەرفەتانە وەرگرن کە هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا پێویستی پێی هەیە. وخاتوو "کەیت" لە هەمان کاتدا " Parliamentary Secretary for Immigration and Multicultural"
بۆیە لە گەلیدا دەربارەی کوردانی فەیلی باس وگوزارشێک کرا و ئەوە دیاری کرا کە ئەو و هاولاتیە کوردانە لە رابوردوودا بەدەستی رژێمی سەدام توشی گەلێ چەرمەسەری و ناعەدالەتی بوون بۆیە پێویستە هاوکاری زیاتر بکرێن وە هەول بدرێت بە زووترین کات لە کەمپەکانی بەناهەدە بێنە دەرەوەو ئوسترالیا بە شێوەیەیکی ئەرێنی ولامیان بداتەوە.