australiaflagarabicflag

 

هەڤال دسكو سیان نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان پیشوازی لە بەریز بالیۆزی عیراقی فیدرال دەكا

پاش نیوەرۆی رۆژی هەینی ريكەوتی 29.07.2011 هەڤال دسكۆ سیان نوينەری حكومەتی هەريمی كوردستان لە ئوسترالیا زۆر بە گەرمی پيشوازی لە بەريز موئەیەد سالح بالويزی عیراق كرد  لە ئوسترالیا، دوایی لە دیدارەكیەنادا كە لە كەش و هەوایەكی زۆر دۆستانەدا بەسترا باسkrg ambassador Australia  2011 07 31 h3m31s45  SB لە كاروباری رەوەندی عیراقی لە ئوسترالیا كرا بە تایبەتی كيشەی ئەو عیراقیانەی كە لە سەنتەرەكانی گلدانەوەی ئوسترالیادا گیریان خواردوە و بە تایبەتی ئەو كوردە فەیلیانەی كە هیچ بەلگە نامەیەكی عیراقی بوونیان نیە تا پیشانی دەسەلاتی هیجرەی ئوسترالیای بدەن و ئەمەش بۆتە هۆی خەميكی زۆر بۆیان  ، باس لە چۆنيتی یارمەتی دانیان كرا.

دوایی بەريز بالیۆزی عیراق دلخۆشی بۆ  ئەو ريوشوينانە دەربأی كە ئۆفیسی حكومەتی هەريمی كوردستان گرتویەتیە

بەر بۆ كار ئاسانی هاوڵاتیان. ئینجا دیاریی لە نيوان بەريز بالیۆزی عیراقی فیدرال  و نوينەری حكومەتی كوردستان ئالوگۆر كرا. لە پاشاندا بەريز نوينەری حكومەتی هەريمی كوردستان  زۆر بە گەرمی بەريز بالیۆزی عیراقی بە أي كرد..