australiaflagarabicflag

 

نوینه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئوسترالیا پیشوازی له‌ كونسوڵی گشتی عیراق ‏ده‌كات

Haval Dasko Muhsn Sahdun Australia  2010 10 31 h8m42s11  DK

به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى كردن به‌بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى باره‌گاى تازه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى ‏هه‌رێم له‌ ئوسترالیا به‌ریز محسن یونس سامه‌رائی كونسولی گشتی عیراق له‌ سیدنی ‏سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كردو له‌لایه‌ن هه‌ڤال سیان نوینه‌ری حكومه‌تی ‏هه‌ریمی كوردستان له‌ ئوسترالیا پیشوازی لێكرا.‏ 


له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا بیرورِایان ده‌رباره‌ی باری ئیستای عیراق به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی ‏ئاڵوگۆرِ كرد ، هاوكات باسیان له‌ توندو تۆڵكردنی هاوكاری نیوان كونسلخانه‌ی عیراق له‌ ‏سیدنی و نوینه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌ ئوسترالیا كرد. كونسوڵی گشتی ‏عیراق هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كاروباری نوینه‌رایه‌تی هه‌ریمی كوردستان خواست.