australiaflagarabicflag

 

ئەمرۆ 6/12/2008 هەڤال سیان لە نیوینەرایەتی حكومەتی هەرێمی كورددستان لە ئوسترالیا پێشوازی كرد لە بەرێز عارف تەیفۆر جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراقی فیدرال

ئیوارەی 6/12/2008 لە نیوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڤال سیان نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئوسترالیا پێشوازی كرد لە هەریەك لە  بەرێزان كاك عارف تەیفور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراقی فیدرال وە كاك عاسی حسێن وە د.علی بلۆ. ئەندامانیAustralia1 پەرلەمانی

 عیراقی فیدرال سەر بە لیستی هاوپەیمانی كوردستان، كە بەسەردانێكی فەرمی لە سەر داوەتی حكومەتی ئوسترالی سەردانی ئوسترالیان كردووە.
ئەمەو هەریەك لە بەرێزان كاك جوتیار محمود سەرپەرشتیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەكاك  فكری بارزانی

بەرپرسیاری ناوچەی پاسفیكی پارتی دیموكراتی كوردستان وكاك ئەردەلان یاسین بەرپرسیاری حیزبی شیوعی كوردستان وە د.موفق سۆرانی سەرۆكی كۆمەلەی یەكگرتووی نیو ساوس وێلس و د. سالح لە لایەن بنكەی ئیسلامی كوردی ئامادەی كۆ بوونەوەكە بوون.
سەرەتا نوێنەری حكومەت بە خێرهاتنی میوانە بەرێزەكانی كرد و سەردانەكەیانی بۆ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی مێژووی لە قەلەم دا ، وە هیوای خواست سەركەوتووبن لە بەرنامەكانیان.
پاشان بەرێز كاك عارف تەیفور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراقی فیدرال بە دورو درێژی باسی لە بارو دۆخی سیاسی كرد لە عیراق و كورتەیەكی لە سەر كارو چالاكیەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ ئامادەبووان باس كرد.
پاشان بەرێز د.علی بلۆ باسی ئەوەی كرد كەوا تا چ رادەیەك یاسای نەوت كاری بۆ كراوە باسی لە بیرو بۆچونە جیاوازەكانی كرد وە هەلوێستی كوردستانیشی روون كردەوە لەسەر ئەم بابەتە.
ئینجا كاك عاسی حسێن پێخۆشحالی خۆی دەربری بۆ ئەو تەبایەو هەماهەنگیەی كەوا لە نیوان پارت و كۆمەلگای كوریمان هەیە لە ئوسترالیا وە داوای كرد كەوا گرنگە بەم شێوەیە كاربكەن  وە باسی لەوەش كرد كەوا چۆن ئەندامانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بەیەك هەلوێست كارەكانیان رادەپەرێنن لە بەغدا.

پاشان دەرگای پرسیار كرایەوە هەریەك لە لایەنە سیاسیەكان هەلوێست و تێبینیەكانی خۆیان ئاراستەی میوانان كرد ، ئەوانیش لەلایەن خۆیانە یەكە بەیەكە پرسیارەكانیان ووەلام دانەوە ئەمەو كۆبوونەوەكە دوو سەعاتی خایاندAustralia2.