-1500__2020_06_07_h16m40s37__AM.jpg)
بە مەبەستى پێشکەشکردنی پووختەیەک لەسەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو هەڵوێستى هەرێمى کوردستان لەمەڕ پرس و گۆڕانکایەکان و کاریگەریەکانی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر بارى تەندروستى و رێڕەوى ژیان و هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە. ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧/٦/٢٠٢٠، سەفین دزەیی ، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە دیدارێکی لەگەڵ دیپلۆماتکاران و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان سازکرد.