
ئەمڕۆ کە جیهان بەگشتی ڕووبەڕووی مەترسیی کۆرۆنا بووەتەوە، ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ئهم ڤایرۆسه خەمی سەرەکی و کاری لەپێشینەی هەموو وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە. بە ئەزموون سەلمێنراوە کە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی كۆرۆنا و زاڵبوون بەسەر لێکەوتەکانیدا، خۆپاراستن باشترین چەکی بەرەنگاربوونەوەیە.