australiaflagarabicflag

 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری چینی میللی ده‌كات

له‌ دیدارێكی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نی ڕوچی، کونسولی گشتیی کۆماری چینی میللی له‌ هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری، به‌ڕێز ڕوچی وێڕاى پیرۆزبایی و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزیان له‌ پۆستى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و پوخته‌یه‌كیی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانیان له‌ هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.


درێژەی بابەت... .