
لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا زانکۆی زانستە مرۆڤایەتیەکان و کۆمەلناسی SWPS، کە یەکیکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین زانکۆ تایبەتەکانی وارشۆی پایتەختی پۆڵۆنیا، ”ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کەلتووری زانکۆ" بەڕێوە چوو. ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبارە بۆ لێکتێگەیشتنی قوتابیانی بیانی لە ولاتانی جیهان و ناساندنی کەلتوری جیاوازە بەیەکتری.