
لە دەستپێکی دیدارەکەدا کە خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، فەلاح مستەفا ستایشی ڕۆڵی وڵاتى نەرویجی کرد لە بواری ئاسایش و مرۆیی و هاوکاری کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوبەشیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش. دواتر، پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و قۆناغەکانی پێکهێنانی حکومەت و بەشداری کورد لە حکومەتی نوێی عێراقی فیدڕال و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.